سەردێڕ:

سیستانی لەبارەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنەوە روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-05-23

15591 جار خوێندراوەتەوە

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و دوو سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنە.

ئەمڕۆ شەممە، نوسینگەی راگەیاندنی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، راگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە و تیایدا هاتووە، "وا پێشبنی دەکرا ئەمڕۆ شەممە دوای خۆرئاوا بوون مانگ ببینرێت، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە کە لە عێراق و وڵاتانی دەوروبەری مانگ بینرابێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرەڕای ئەوەی پێشبینی دەکرا ئەمڕۆ بە روونی مانگ ببینرێت، بەڵام ئاماژەکان بەوجۆرە نین".

ئەوەش هاتووە، "بۆ ئەوەی بڕیاربدەین جەژن دەبێت یان نا، دەبێت لەو ناوچەیە یان لە دەوروبەری مانگ ببینرێت و لەبەر نەبینینی مانگ بڕیارماندا سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزان بێت و رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی جەژن بێت".

دوێنێ، وەقفی سونی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، هاوکات، زۆرینەی وڵاتانی سوننە مەزهەب رۆژی یەکشەممەیان وەک، یەکەم رۆژی جەژن دیاریکردووە.