سەردێڕ:

عێراق.. سعودیە بڕیاریدا باڵیۆزەکەى بگەڕێنێتەوە بەغدا

فۆتۆ: 
2020-05-23

2704 جار خوێندراوەتەوە

پاش کشانەوەى باڵیۆزەکەى لە عێراق بۆ ماوەى چوار ساڵ، سعودیە بڕیاریدا دووبارە باڵیۆزەکەى بگەرێنێتەوە بەغدا.

رۆژنامەى عوکازى سعودیی لە زارى وەزیرى دەرەوەى شانشینەکەوە بڵاویکردەوە، بەرپرسانى ئەو وڵاتە بڕیاریانداوە لە نزیکترین کاتدا باڵیۆزخانەکەیان بگێڕنەوە بۆ بەغدا.

لە بەرامبەردا، عەلى عەلاوى جێگرى سەرۆک وەزیرانى عێراق و وەزیرى دارایی رایگەیاند، ئەم هەنگاوە دەبێتەهۆى باشترکردنى پەیوەندى نێوان هەردوو وڵات.

پاش تێکچوونى پەیوەندى نێوان هەردوو وڵات بەهۆى داگیرکردنى کوێت لە ساڵى ١٩٩٠ و پاش نزیکەى ٢٥ ساڵ، سعودیە بە فەرمى ساڵی ٢٠١٥ باڵیۆزخانەکەى لە بەغدا کردەوە، بەڵام لە ساڵى ٢٠١٦ لەسەر داواى بەرپرسانى عێراق بەهۆى تۆمەتبارکردنى بە دەستوەردان لە کاروبارى ناوخۆى وڵاتەکە دووبارە سعودیە باڵیۆزخانەکەى لە بەغدا داخست.