سەردێڕ:

کەرکوک.. لە هێرشێکی داعشدا کەسێک کوژرا

فۆتۆ: 
2020-05-23

4426 جار خوێندراوەتەوە

لە هێرشێكى چەكدارانى داعش بۆ سەر پاڵاوگەيەكى نەوت لە كەركوك، كەسێك کوژرا و سێ كه‌سی ديكەش برينداربوون.

عەلى كەمال بەڕێوەبەرى پۆليسى كەركوك لە لێدوانێكيدا ڕایگەیاند، چەكدارانى داعش لە نزيك چەمى گورگەچاڵ لە رۆژئاواى كەركوك هێرشيان كردووەتە سەر پاڵاوگەيەكى ئه‌هلی نەوت و پاسەوانانى دەروازەى پاڵاوگەكەيان كردووەتە ئامانج.

عەلى كەمال تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش، كە هێرشەكە بە چەكى سووك ئەنجامدراوە و لە ئاكامدا پاسەوانێكى پاڵاوگەكە گيانیلەدەستداوه‌ و سێ كەسى ديكەش برينداربوون.

بەڕێوەبەرى پۆليسى كەركوك ئەوەشی ئاشكراكرد، چەکدارەکان راستوخۆ دواى هێرشەكە هەڵاتوون و هێزە ئەمنييەكان ئۆپەراسيۆنێكيان لە ناوچەكە به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان دەستپێكردووە.