سەردێڕ:

عێراق.. زۆرترین ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-23

8268 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٩٩ حاڵەتی توشبوون و ٥٣ چاکبوونەوە و پێنج گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٩٩ حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمارکرا بەجۆرێک، ٢٧٤ لە بەغدا، شەش لە واست، شەش لە بەسڕە، پێنج لە موسەنا، سێ لە کەربەلا، سێ لە دیالە، یەک لە نەجەف، یەک لە سەڵاحەدین".

ئەوەش هاتووە، "٥٣ چاکبوونەوە تۆمارکراوە، کە ٣٢ لە بەغدا، ١٤ لە بەسرە، شەش لە دیالە، یەک لە بابل".

ئاماژە بەوەشکراوە، "پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان لە بەغدا تۆمارکراوە".

بە پێی دواین ئامارەکان، تا ئێستا چوار هەزار و ٢٧٢ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٥٨٥ چاکبوونەتەوە و ١٥٢ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.