سەردێڕ:

ئەمشەو کاتژمێر ٨ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێک بڵاودەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-05-23

8108 جار خوێندراوەتەوە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، کاتژمێر ٨ی ئەمشەو، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا، هەڵوێستی جوڵانەوەکە لەبارەی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەخاتەڕوو.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر ٨، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر وتەکانی سەرۆکی حکومەت و هەڵوێستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی و هەروەها رێکارەکانیی دوای جەژن، پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

شەوی رابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، حکومەت ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە و هیچ پاشەکەوتێکی دارایشی نییە.