سەردێڕ:

سعودیە.. لە مەککە و مەدینە نوێژی بە کۆمەڵی جەژن بەڕێوەناچێت

فۆتۆ: 
2020-05-23

2882 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی گشتی کاروباری هەردوو مزگەوتی مەککە و مەدینە رایگەیاند، بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە توشبوون بە کۆرۆنا، نوێژی جەژن بە شێوەی بە کۆمەڵ لەو دوو شارە بەڕێوە ناچێت.

عەبدولڕەحمان سودەیس، سەرۆکی گشتی کاروباری هەردوو مزگەوتی مەککە و مەدینە ڕایگەیاند، لە مزگەوتەکانی مەککە و مەدینە نوێژی جەژن بە کۆمەڵ بەڕێوەناچێت و تەنها پێشنوێژی مزگەوتەکان لەو دوو شارە بانگدەدەن و نوێژ و مەراسیمە ئایینیەکان جەژن بەڕێوەدەبەن، ئەم ڕووداوەش بۆ یەکەمجارە لە پاش چەندین ساڵ لەمێژووی موسڵماناندا ڕووبدات کە هۆکارەکەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنایە لەجیهاندا.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی کاروباری ئیسلامى و بانگەوازی سعودیە رایگەیاند، رێگە بەهێچ نوێژێکی بەکۆمەڵ نادەن لە تەواوی مزگەوتەکانى ئەو وڵاتە، ئەمەش وەک ڕەچاوکردنى ڕێنمایەکانى خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا .

تا ئێستا لە سعودیە ٦٧ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراون و ٣٦٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و حکومەتی ئەو وڵاتە رێکارەکانی خۆپارێزی توندکردۆتەوە.

هەر یەک لە سعودیە، تورکیا، تونس، ئوسترلیا، مالیزیا و ئەندەنووسیا رۆژى یەکشەممەیان بە یەکەم رۆژی جەژن راگەیاندووە.

هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش کە رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی جەژنە، بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەوە، دەرگای مزگەوتەکان لە ڕۆژانی جەژندا بە ڕووی نوێژخوێناندا بەداخراوی دەمێنێتەوە.