سەردێڕ:

چین.. بۆ یەکەمجار لە رۆژێکدا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارنەکرا

فۆتۆ: 
2020-05-23

10117 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی چین رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە و ئەوەش، بۆ یەکەمجارە رووبدات لەوکاتەوەی ڤایرۆسەکە لە شاری وهانی ئەو وڵاتەدا بڵاوبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی چین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی ئەو ٢٤ کاتژمێرەی رابردوودا، تەنیا دوو حاڵەتی گومان بە توشبوونی کۆرۆنا هەبوون و هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە.

تا ئێستا حکومەتی چین، ٨٢ هەزار و ٩٧١ حاڵەتی توشبوون و چوار هەزار و ٦٣٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای راگەیاندووە.

ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە، ڤایرۆسێک کە پێشتر تێبینی نەکراوە و لە خێزانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بە کۆڤید-١٩ ناسێندراوە، بڵاوبووەتەوە. ڤایرۆسەکە تا ئێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی لە سەرانسەری جیهاندا توشکردووە و هاوکات، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٣٤٠ هەزار کەسی دیکە.