سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کەشتییەکی جەنگی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە لەیزەر دەخاتە خوارەوە

فۆتۆ: 
2020-05-23

49664 جار خوێندراوەتەوە

شەوی ڕابردوو و هێزی دەریایی ئەمریکا نوێترین چەکی لەیزەری خۆی تاقیکردەوە و بە سەرکەوتوویی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پێ خستە خوارەوە.

کەشتی جەنگیی (LPD-27) نوێترین چەکی لەیزەری بە ناوی (LWSD)ـەوە لەسەر فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تاقیکردەوە و کاری ساندەرزی کاپتنی کەشتییەکەش دەڵێت، بەم توانا پێشکەوتووە نوێیەوە دووبارە جەنگی نێو دەریا بۆ هێزی دەریایی  پێناسە دەکەینەوە.

هێزی دەریایی ئەمریکا دەڵێت، چەکە نوێیەکە بەهۆی زیادبوونی مەترسییەوەیە لەسەریان، لە نێویاندا هەڕەشەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەشتیی بچوکی چەکدار و هەواڵگریی بەرامبەرەکانیان.

هەرچەندە لە ڕابردوودا کەشتییە جەنگیەکانی ئەمریکا چەکی لەیزەری ٣٠ کیلۆواتییان بەکارهێناوە، بەڵام ئەم چەکە نوێیە ١٥٠ کیلۆوات کارەبای دەوێت بۆ ئەوەی کارەکەی ئەنجام بدات و نرخی هەر بەکارهێنانێکیشی چەند دۆلارێکی ئەمریکی تێناپەڕێنێت، بە وتەی بەڕێوەبەری پڕۆژەکە، بۆ هەر وەشاندنێکی، بە ئەندازەی نرخی سێ لیتر بەنزین پارەی دەوێت، لە کاتێکدا چەکەکانی دیکە هەزاران دۆلاریان تێدەچێت.