سەردێڕ:

کەشناسی: لە یەکەم رۆژی جەژندا ئەگەری تاوەباران هەیە

فۆتۆ: 
2020-05-23

16859 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک. هاوکات، سبەینێ، کە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری تاوەبارانیش دەبێت.

کەشناسی هەرێم لەبارەی کەش و هەوای سبەینێ یەکشەممە، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە رایگەیاند، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. هاوکات، ئەگەری تاوەباران و بروسکەی کورتخایەن هەیە لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

راشیگەیاند، هەر لە سبەینێدا، بەهۆی زیادبوونی خێرایی با لە کاتەکانی دوانیوەڕۆدا، ئەگەری تۆز و خۆڵ هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٤ پلە و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٥ بە ٢٢ و دهۆک ٣٢ بە ٢١ و کەرکوک ٣٨ بە ٢٧ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٢ پلە و نزمترین ١٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣١ بە ٢٠ پلە، دهۆک ٣٠ بە ٢٠ کەرکوکیش ٣٦ بە ٢٥ پلە دەبێت.