سەردێڕ:

ترەمپ: ئەمریکا پێویستی بە نوێژی زیاترە

فۆتۆ: 
2020-05-23

8218 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا باسی لە پێویستی کردنەوەی کەنیسە و مزگەوت و شوێنەکانی پەرستن کرد و رایگەیاند، "ئەمریکا پێویستی بە نوێژی زیاترە."

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، پێویستە کەنیسە و مزگەوت و شوێنەکانی پەرستن بە زووترین کات بکرێنەوە لەبەرئەوەی ئەو خزمەتەی کە ئەم شوێنانە پێشکەشیدەکەن خزمەتێکی سەرەکییە بۆ هاوڵاتیان.

هاوکات، ترەمپ هۆشداریدا بە پارێزگاری ویلایەتەکانی ئەمریکا بەوەی هەرکەسێک کردنەوەی ئەو شوێنانە و دەستکردنەوە بە ئەرکەکانی پەرستن و نوێژکردن رەتبکاتەوە، ئەوا دەسەڵاتی کەمدەکرێتەوە. وتیشی، "لە ئێستادا لە ئەمریکا پێویستمان بە زیادکردنی نوێژە، نەک کەمکردنەوەی."

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ماوەی چەند مانگێکە نوێژکردن لە شوێنەکانی پەرستن وکەنیسە و مزگەوتەکان لە ئەمریکا قەدەغەکراوە.