سەردێڕ:

دهۆک.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-05-23

4111 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی دهۆک ڕایگەیاند، لە ناحیەی  باتیف و لە ئەنجامى لەدەستدانی کۆنترۆڵ، ئوتومبێلێک وەرگەڕاوە و تێیدا، کەسێک گیانیلەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر نزیک ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە لە نزیک نەخۆشخانەی ناحیەی باتیف.

راشیگەیاند، ئوتومبێلەکە رینۆیەکی سپی تایبەت بووە و زیانی ماددی زۆریشی بەرکەوتووە.

لە شوباتی ئەمساڵدا، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، له ‌ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ‌شه‌ش هه‌زار ‌و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون.

تائیف گۆران، دهۆک