سەردێڕ:

شارەزایان هۆشداری لە بەجێهێشتنی ماددەیەک لەناو ئوتومبێلدا دەدەن

فۆتۆ: 
2020-05-23

36685 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، شارەزایان هۆشداریدەدەن لە بەجێهێشتنی پاککەرەوەی دەستیی، بە تایبەتی ئەو پاککەرەوانەی بڕێکی زۆر لە کحولیان تێدایە، چونکە لە پلەی گەرمای زۆر بەرزدا دەتەقنەوە و رەنگە بە گڕگرتنی ئوتومبێلەکە کۆتایی پێبێت.

ماڵپەڕی حوڕە بڵاویکردەوە، شارەزایانی بواری دەرمانی پاککەرەوە ئاماژەیان بەوەکردووە، جێهێشتنی دەرمانی پاککەرەوە کە بڕێکی زۆر لە مادەی کحولی تێدابێت، لە پلەی گەرمی بەرزدا دەبێتە هۆی تەقینەوەی و بەهۆیەوە دوور نییە ئوتومبێلەکەش گڕنەگرێت.

باس لەوەشکراوە، بە هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پێویستە هاوڵاتیان زیاتر ئاگاداری ئەو ماددانە بن کە کحولیان تێدایە و لە ئوتومبێلەکانیاندا بەجێی نەهێڵن.

لە ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و خەڵکیی بە گشتیی ماددەی کحولی بۆ پاککردنەوەی دەستەکانیان بەکاردەهێنن، ئەوا دەبێت وردتر بن و زیاتر لە جاران ئاگاداربن.