سەردێڕ:

ئەوقافی هەرێم: رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە

فۆتۆ: 
2020-05-22

13558 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی بینینی مانگی ئەوقافی هەرێم، رۆژی یەکشەممە، ٢٤ی ئەم مانگەی وەکو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاری کرد.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، "هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنراویان بەدەست نەگەیشتووە لە بارەی بینینی مانگ و مانگ لە ئاسمانی هەرێم نەبینراوە و رۆژی شەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە."

راشیگەیاند، رۆژی شەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی یەکشەممە ٢٤ ی ئایار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

پێشتریش وەقفی سونی عێراقی رایگەیاندبوو، مانگ نەبیندراوە و زاناکان هاوڕابوون کە رۆژی شەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و یەکشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

هەر یەک لە سعودیە، ئیمارات، تورکیا، تونس، ئوسترلیا، مالیزیا و ئەندەنووسیا رۆژی شەممەیان بە تەواوکەری مانگی رەمەزان و یەکشەممەشیان بە یەکەم رۆژی جەژن راگەیاندبوو.