سەردێڕ:

عێراق.. وەقفی سونی یەکەم رۆژی جەژنی دیاریکرد

فۆتۆ: 
2020-05-22

78272 جار خوێندراوەتەوە

وەقفی سونی عێراق رایگەیاند، بەهۆی نەبینینی مانگ لە ئەمڕۆدا، رۆژی یەکشەممە، ٢٤ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت لەو وڵاتەدا.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، وەقفی سونی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی نەتوانراوە مانگ ببینرێت و بەوەش، سبەینێ شەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و دووسبەی یەکشەممەش، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠، دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە وڵاتەکەیاندا.

لە هەرێمی کوردستانیشدا، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ کۆدەبێتەوە بۆ بینینی مانگ و ئەنجامەکەی رادەگەیەنن.