سەردێڕ:

عێراق.. ٧٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-22

1272 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و حەوت گیانلەدەستدان و ٤٩ چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٤٨ لە بەغدا، دوو لە بەسڕە، یەك لە نەجەف، چوار لە دیالە، سێ لە كەربەلا، ، شەش لە موسەننا، یەک لە نەینەوا، ١٢ لە زیقار".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حەوت کەس بە نەخۆشییەکە لە بەغدا گیانیان لەدەستداوە".

باس لەوەشکراوە، "٤٩ کەسی دیکە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٢٧ لە بەغدا، نۆ لە بەسڕە، سێ لە زیقار ".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا سێ هەزار و ٩٦٤ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار ٥٣٢ كەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.