سەردێڕ:

مەسرور بارزانی وتارێک لەبارەی قەیرانی دارایی و لامەرکەزیەت پێشکەش دەکات

فۆتۆ: 
2020-05-22

10486 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمشەو، سەرۆکی حکومەت وتارێک لە بارەی پلانی حکومەتەکەی بۆ روبەڕوبوونەوەی قەیرانی دارایی و لامەرکەزیەت پێشکەشبکات.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، کاتژمێر ٨ی ئەمشەو، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە وتارێکدا باس لە چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم لە بواری کارگێڕی و دارایی و ھەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی موچە و پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکات.

ئاماژەبەوەشكراوە، لە وتارەکەدا باسی پرسی لامەرکەزیەتی کارگێڕی و چەندین بابەتی دیکە دەکات و چاوەڕواندەکرێت لەم بارەیەوە هەڵوێستی فەڕمی حکومەتی هەرێم و رێکارەکانی داهاتوو بۆ سیستەمی کارگێری لە هەرێمی کوردستان ئاشکرابکات.

ئەوەش لە كاتێكدایە، هاوڵاتیان بە گشتی و فەرامانبەران بەتایبەتی لە بارودۆخێكی سەخت و قورسی داراییدان و بە جۆرێك نزیك دەبنەوە لە مانگی حوزەیران، بەڵام چەند ڕۆژێكە موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دابەشكراوە.