سەردێڕ:

پاکستان.. لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکدا ١٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-05-22

3835 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی پاکستان کە هەڵگری ٩٩ گەشتیار و تێمێکی فڕۆکەوانی هەشت کەسی بوو لە کاراچی پایتەختی وڵاتەکە کەوتەخوارەوە و سەرجەمیان گیانیانلەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، فڕۆکەیەکی پاکستانی لە کاتی خۆئامادەکردن بۆ نیشتنەوەدا لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی کاراچی لە باشوری وڵاتی پاکستان کەوتەخوارەوە.

ئەوەش هاتووە، فڕۆکەکە هەڵگری ٩٩ گەشتیار و تیمیکی فڕۆکەوانی هەشت کەسی بووە، لەو بارەیەوە دەسەڵاتدارانی حکومەتی پاکستان رایانگەیاند کە سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکە گیانیانلەدەستداوە.