سەردێڕ:

چەمچەماڵ.. لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیانلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-05-22

17178 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە دوو روودی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەنگاو، سێ کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی، شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "لەسەر ڕێگای سەنگاو سەر بە قەزای چەمچەماڵ، لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا کە یەکێکیان تەمەنی ٢٦ ساڵە و ئەوی دیکەش منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵانە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "لە ئێستادا تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە".

باسی لەوەشکرد، "دوو کەسی دیکەش لە رووداوەکەدا بریندار بوون و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان".

پێشتر وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاندبوو، له ‌ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ‌شه‌ش هه‌زار ‌و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون.