سەردێڕ:

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش: لە شەممەوە نەخۆشخانەکەمان دەکەینەوە

فۆتۆ: 
2020-05-22

3879 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش رایگەیاند، پاش ئەنجامدانی کاری ڕشاندن و دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی پزیشک و کارمەندەکان، لە ڕۆژی شەممەوە نەخۆشخانە دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، چالاک ڤادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی رایگەیاند، "لەپاش پاکردنەوە و ڕشاندنی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش و دڵنیابوونەوەی تەندروستیی کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەکە و نەبوونی هیچ گرفتێک، بڕیاردرا بەکردنەوەی نەخۆشخانەکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەشەکانی فریاکەوتن و نەشتەرگەری، لە ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی ئایارەوە بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوە دەبێت".

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ئایار، دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەو کە سێ لە کارمەندانى نەخۆشخانەى شۆڕش توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و بەو هۆیەوە نەخۆشخانەکە کەرەنتینە کراوە، دواتریش دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە هەواڵەکەی رەتکردەوە.