سەردێڕ:

ترەمپ لەبەرچاوی کامێراکاندا دەمامکەکەی لابرد

فۆتۆ: 
2020-05-22

10249 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ لە سەردانێکیدا بۆ کارگەی فۆرد لە ویلایەتی مێشیگان، لەبەرچاوی کامێراکاندا دەمامکەکەی لابرد و رایگەیاند، "ناهێڵم چێژ لەوە وەربگرن بە دەمامکەوە وێنەم بگرن".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتی گەڕاندا بە ناوچەکانی پشتەوەی کارگەی فۆرد بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ویلایەتی مێشیگان، دەمامکێکی شینی پزیشکی پێبوو کە لۆگۆی سەرۆکایەتی لەسەر بوو، بەڵام لەبەرچاوی کامێراکاندا لایبرد و نەیهێشت وێنەی بگیرێت بەو دەمامکەوە.

لەو بارەیەوە کارمەندانی کارگەی فۆرد ئاماژەیان بەوەکردووە، ترەمپ لەکاتی تەماشاکاردنی سیان لە ئۆتۆمبێلە مێژووییەکان دەمامکی بەستووە و دواتر لایبردووە، کاتێکیش داواکاری گشتی مێشیگان داوای لە ترەمپ کردووە کا پابەندبێت بە بنەما تەندروستیەکانەوە، لە وەڵامدا ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە، "پێشتر پشکنینی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنام کردووە، پێویست ناکات دەمامک بەکاربهێنم".

رۆژی پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ فەرمانی دا بە داگرتنی ئاڵای ئەمریکا بۆ ئاستی نیوە، لە سەرجەم دامودەزگا فیدڕالییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ، وەک رێزێک بۆ قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ژمارەیان گەیشتە ٩٤ هەزار قوربانی.