فۆتۆ:
2020-05-22
16167 جار خوێندراوەتەوە
خانه‌واده‌ی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووس، كه له بینای كونسوڵخانه‌ی گشتیی سعودیه له ئیستانبوڵ كوژرا، لێخۆشبوونی خۆیان له ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه راگه‌یاند.
سەڵاح خاشقچی كوڕه‌كه‌ی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووس، كه له سعودیه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا ده‌ژی، له هه‌ژماری فەرمی خۆی له تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە، له بكوژانی باوكیان جه‌مال خاشقجی خۆشبوون و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی خوا ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌ركردووه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا سه‌ڵاح ئایه‌تێكی سوره‌تی شورای بڵاوكردهووەتەوە كه ده‌فه‌رموێت، ''تۆڵه‌ی خراپه كارێكه له وێنه‌ی خۆی، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك له خراپهكارهكه ببورێ و لێیخۆش ببێت ئه‌وا پاداشتی لای خوایه، خوا سته‌مكارانی خۆش ناوێت".
پێشتریش، سه‌ڵاح خاشقچی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبووه‌وه نایانەوێت مردنی باوكی به سیاسیی بكرێت.
خاشقچی لە ڕێککەوتی ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە کونسوڵخانەی سعودییە لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا، لەلایەن ژمارەیەک کەسەو کوژرا.