سەردێڕ:

سلێمانی.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس برینداربوون

فۆتۆ: 
2020-05-22

7981 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی سلێمانی – عەربەت هەشت کەس برینداربوون.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوەکە لە نێوان ئەمبوڵانسێک و ماتۆڕێکی سێ تایە لەسەر ڕێگەی سلێمانی - عەربەت لە نزیک گوندی خرابە ڕوویداوە.

دەشڵێت، "شۆفێر و پێنج سەرنشینی ماتۆڕەکە برینداربوون و دوو سەرنشینی ناو ئەمبولانسەکەش برینداربوون، کە نەخۆشێک و یاریدەدەری پزیشکێک بوون."

باس لەوەشکراوە، "سەرنشینەکانی ماتۆڕەکە خێزانێکی شەش کەسین کە دایک باوکێک و چوار منداڵن، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو منداڵیان بەسەختی برینداربوون."

ئەوەش هاتووە، "بەگوێرەی هێڵکاری تیمی هاتوچۆ دەرکەوتووە، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە، شۆفێری ئەمبوڵانسەکە هۆکاری ڕووداوەکە بووە."

هەر ئەمڕۆ، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون.

وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم لە شوباتی ئەمساڵدا رایگەیاند، له ‌ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ‌شه‌ش هه‌زار ‌و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون.

Image may contain: sky and outdoor

Image may contain: outdoor

Image may contain: 1 person, motorcycle and outdoor

Image may contain: car and outdoor

Image may contain: car and outdoor