سەردێڕ:

هەولێر.. پێنج حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-21

4841 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکرا، کە پیاوێکی تەمەن ٨٥ ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن ١٦ و ١٢ ساڵ و ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن ١٣ ساڵن."

راشیگەیاند، "هەموویان بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون و دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوەیسن لە شاری هەولێر."

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تا ئێستا ٤٥٢ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش ٣٨٥یان چاکبوونەتەوە. هاوکات، پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.