سەردێڕ:

هاوڕێیەکی سەرۆکی کۆریای باکور: دۆخی تەندروستی کیم جۆنگ ئون باش نییە

فۆتۆ: 
2020-05-21

23524 جار خوێندراوەتەوە

وەرزشوانێکی هاوڕێی کیم جۆنگ ئون رایگەیاند، زۆر دەرکەوتنی خوشکەکەی سەرۆکی کۆریای باکور، بە مانای تەندروستنەبوونی سەرۆکی ئەو وڵاتە دێت.

دێنیس رۆدمان، وەزشوانی بواری تۆپی باسکە، کە هاوڕێی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکورە بە تەلەفزیۆنی GMB بەریتانی راگەیاندووە، زۆر دەرکەوتنی کیم یۆجۆنگ، خوشکی کیم جۆنگ ئون لە تەلەفزیۆنی وڵاتەکەیەوە، نیشانەی ئەوەیە کە شتێک هەڵەیە و وەکو خۆی نییە لەو وڵاتەدا.

راشیگەیاندووە، گرنگیدانێکی زۆر بە خوشکەکەی کیم، مانای ئەوەیە سەرۆکی وڵاتەکە تەندروستی باش نییە وەک ئەوەی پیۆنگیانگ بانگەشەی بۆ دەکات.

دێنیس رۆدمان دەشڵێت، "ئەگەر تەماشای تەلەفزیۆنی کۆریای باکور بکەیت، ئەوا هەست بەوە دەکەیت کە لە ئێستادا، خوشکەکەی کیم جۆنگ ئون کۆریای باکور بەڕێوەدەبات."

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای کیم جۆنگ ئون، کیم یۆجۆنگی خوشکی هەڵبژاردەی سەرەکییە بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات و حکومکردنی وڵاتەکەی.

کیم جۆنگ ئون تەمەنی ٣٦ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١١وە بووەتە سەرۆکی کۆریای باکور. لە ١٥ی مانگی رابردوودا، بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە، بەشداری یادی لەدایکبوونی کیم سونگی باپیرە گەورەی نەکرد، کە بۆنەیەکی ساڵانەی گرنگە لەو وڵاتەدا.

بۆ ماوەی ٧٠ ساڵە بنەماڵەی کیم حوکمی کۆریای باکور دەکەن و هەمیشەش دوای گیانلەدەستدانی سەرۆک، پیاوێکی دیکە لە بنەماڵەکەدا دەسەڵاتی گرتووەتەدەست، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە کە کیم جۆنگ ئون برایەکی دیکەی هەبێت و ئەوەی کە جیهان چاوی لەسەریەتی تەنیا خوشکەکەیەتی.

لە ماوەی رابردوودا، میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، لە حاڵەتی گیانلەدەستدانی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوردا، بە ئەگەری زۆر کاندیدی سەرەکی بۆ جێگرتنەوەی و بەڕێوەبردنی وڵاتەکە، کیم یۆجۆنگ، خوشک و هاوکاری سیاسی سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتەیە.

Dennis Rodman's unlikely friendship with Kim Jong Un: 5 things to ...

I'm Praying For His Speedy Recovery": Dennis Rodman Sends His ...