سەردێڕ:

سلێمانی.. پێنج حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-21

3630 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، کە سێ ژنی تەمەن ٦٩ و ٤٦ و ٣٨ ساڵ و پیاوێكی تەمەن ٤٤ ساڵ و کوڕێکی گەنجی ١٨ ساڵن."

راشیگەیاند، سێ لە توشبووان بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون و دوو توشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تا ئێستا ٤٤٧ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش ٣٨٥یان چاکبوونەتەوە. هاوکات، پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.