فۆتۆ:
2020-05-21
15484 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کۆنی مەلا ئۆمەر، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کۆنی مەلا ئۆمەر رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و تێیدا، شوفێری هەردوو ئوتومبێلەکە و سەرنشینێک گیانیان لەدەستداوە و چوار سەرنشینیش برینداربوون.
راشیگەیاند، هۆکاری روداوەکە خێرایی لە رادەبەدەری هەردوو ئوتومبێلەکە بووە و هاوکات، خراپی و پێچاوپێچی رێگاکەش وایکردووە هەردوو ئوتومبێلەکە یەکتریان لێ دیارنەبێت بەجۆرێک تا زۆر لەیەکتر نزیکنەبوبوونەوە یەکتریان نەبینیبوو.
باسی لەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی رووداوەکە، هەردوولایان بە کەمتەرخەم دانران.
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم لە شوباتی ئەمساڵدا رایگەیاند، له ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له چوار هه‌زار و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له شه‌ش هه‌زار و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون.
محەمەد عامر، هەولێر