سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆ: حکومەت ئاگاداری رادەستکردنەوەی تۆمەتباران نییە

فۆتۆ: 
2020-05-21

8670 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رەتیدەکاتەوە ئاگاداری پرسی رادەستکردنی ١٧٦ بەندکراوی توندڕەوبێت لە سلێمانیەوە بۆ کەرکوک.

لە رونکردنەوەیەکدا وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەکردووە، حکومەتی هەرێم نە لە کاتی گرتن و نە لە کاتی رادەستکردنەوەی ئەو تۆمەتبارانە ئاگاداری بابەتەکە نەبووە.

راشیگەیاندووە، بابەتی هەماهەنگیکردن لەگەڵ دەسەلاتە فیدراڵیەکان رێکار و میکانیزمی خۆی هەیە، کە لەلایەن حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیەوە بە یاسا و رێنمایی رێکخراون و بابەتی رادەستکردنی ئەو ١٧٦ تۆمەتبارە بەدەر لەو رێنماییانە ئەنجامدراوە.

دوای ئەوەی هەواڵی ژمارەیەک بەندکراو لە لایەن یەکێتیەوە بە حکومەتی عێراق بڵاوکرایەوە، بەرپرسانی پارتی ئەو هەنگاوەی یەکێتیان شەرمەزار کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر پارتی هەزار و ٤٠٠ بەندکراوی داعشی رادەستی بەغدا کردبووەوە.