سەردێڕ:

عێراق.. ١٥٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-21

3096 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و ئەوەش، زۆرترین رێژەی توشبوونی رۆژانەیە بە کۆرۆنا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٠ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٤٥ حاڵەتی چاکبوونەوە و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

راشیگەیاند، ١١٣ حاڵەتی توشبوون بە تەنیا لە بەغدا بووە و ١١ توشبوونیش لە هەریەک لە هەولێر و سلێمانی (وەزارەتی تەندروستی هەرێم دوێنێ رایگەیاند) تۆمارکراون.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا سێ هەزار و ٨٧٧ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش، دوو هەزار و ٤٨٣ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و ١٤٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.