فۆتۆ:
2020-05-21
43590 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، لە رۆژی یەکشەممە ٢٤ی ئەم مانگە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی ئەم مانگە پشووی فەڕمی دەبێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەبۆنەی جه‌ژنی رەمه‌زانه‌وە، حکومەتی هەرێمی کوردستان له رۆژی یه‌كه‌شه‌ممه‌وه ٢٤ی ئایارەوە تاوەکو رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی ئایار دەکاتە پشووی فەڕمی.
راشیگەیاند، هیوادارن له رۆژانی جه‌ژندا، هاوڵاتیان له‌پێناو ته‌ندروستی هه‌موواندا، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.
دوێنێ، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێم ڕایگەیاند، بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان ئێوارەی رۆژی ھەینی ٢٢ى ئایار، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە.
لە چەند رۆژی رابردووش‌دا، حکومەتی عێراق بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، بە هەمانشێوە لە ٢٤ی ئایارەوە تاوەکو ٢٨ی ئایاری وەکو پشووی فەڕمی راگەیاند.