سەردێڕ:

هاوڵاتییەک هەواڵى توشبوونى خۆى و خێزانەکەى بە کۆرۆنا ڕەتدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-05-21

55981 جار خوێندراوەتەوە

هاوڵاتییەک کە خۆی و خێزانەکەی وەکو توشبوو خراونەتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە ڕایگەیاند، ئەوان نەخۆش نین و تەنیا بۆ "پارە خواردن و قەدەغەى هاتوچۆ" کەرەنتینەکراون.

نازدار عومەر پاسۆک، یەکێک لەو کەسانەی دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی وەکو توشبووی کۆرۆنا رایگەیاند، لە پۆستێکی فەیسبووکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو هەشت نەفەرەی نەخۆشخانەی ئاسا من و خێزانەکەمین و چوارجار پشکنینی کۆرۆنامان بۆ کراوە و هەموومان سەلامەتین و کەسمان نەخۆش نین."

راشیگەیاندووە، "تەنیا بۆ پارەخواردن و قەدەغەی هاتوچۆ ئێمەیان کەرەنتینکردووە، هەربۆیە، ئەگەر وتیان نەخۆشخانەی ئاسا نەخۆشی تێدایە، ئەوا درۆدەکەن و ئێمە ساغ و سەلامەتین."

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ڕۆژى ڕابردوو دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە سێ لە کارمەندانى نەخۆشخانەى شۆڕش توشى ڤایرۆسى کۆرۆنابوون و بەوهۆیەوە نەخۆشخانەکە کەرەنتینە کراوە.