سەردێڕ:

هەڤاڵ ئەبوبەکر: ڕۆژنامەنوسان لە ڕۆژانى جەژندا دەتوانن هاتوچۆ بکەن

فۆتۆ: 
2020-05-21

9935 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند،"به‌پێی رێنماییه‌كانی پێشووترى وەزارەتى ناوخۆ رۆژنامه‌نوسان ده‌توانن بچنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانی بە ئێن ئاڕتى ڕاگەیاند، "ئەو رۆژنامه‌نووسانەى لە ئەرکدان ده‌توانن به‌پێی رێنماییه‌كانی پێشووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتوچۆ بكه‌ن و كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن".

وتیشى، "پێویسته‌ رۆژنامه‌نووس ته‌نها بۆ كاتی چوونە سەر کارەکەی بێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ باجی كه‌ناڵ و پشتگیری كه‌ناڵه‌كه‌ی پێبێت."

رۆژی دووشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٠ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە، لە گشت پارێزگاکانی هەرێم ئیدارە سەربەخۆکان راپەڕین و گەرمیان و گشت یەکە کارگێڕییەکان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆی تەواو دەبێت، هەرکەسێکیش پێوەی پابەند نەبێت سزا دەدرێت".

کارزان تاریق- سلێمانى