سەردێڕ:

قایمقامی هەولێر: لە جەژندا مارکێت و نانەواخانە و مۆڵەکان دادەخرێن

فۆتۆ: 
2020-05-21

34000 جار خوێندراوەتەوە

نەبەز عەبدولحەمید رایگەیاند، "بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەبارەى مەترسی ڤایرۆسەکە دەرکراوە و لە رۆژانی جەژندا سەرجەم مارکێت و نانەواخانەکان و مۆڵەکان دادەخرێن."

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە ئێن ئاڕتى ڕاگەیاند، "لە ڕۆژانى جەژندا سەرجەم مارکێت و نانەواخانەکان و مۆڵەکان دادەخرێن و هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوە دەبێت هاوڵاتیان پاپەندبن بە رێنماییەکانەوە."

وتیشى، "لەم مانگەدا ٢٨ لیژنەمان چاودێری نرخ و کوالێتی بازاریان کردووە هەر کۆگایەکیش بە شێوەیەکی ناتەندروست کرابێتەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە و بەهۆی سەرپێچیەوە لەم مانگەدا ٣٠٠ شوێن داخراون."

دەشڵێت،" خۆراکی ماوە بەسەرچوو هاتبووە هەولێر و دەستمان بەسەریدا گرتووە."

ڕۆژى ١٨ ى ئەم مانگە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆکاندا جێبەجێدەکرێت.