سەردێڕ:

ئیتاڵیا کاتی کردنەوەی فرۆکەخانەکانی راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-05-21

7646 جار خوێندراوەتەوە

 وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئیتاڵیا رایگەیاند، دەرگای فڕۆکەخانەکانیان لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا بەڕووی گەشتیاراندا دەکەنەوە.

پاولا دی مێکیلی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ئیتاڵیا رایگەیاند، "لەدوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە دوو مانگە جموجۆڵە گەشتیارییەکان قەدەغەکراوە بەهۆی مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیارە لە رێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ئەمساڵدا دەرگای فڕۆکەخانەکان بکرێنەوە."

پاولا دی مێکیلی ئاماژەی بەوەشدا،" چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەی گواستنەوەی گشتی لە رێکەوتی ٣ی حوزەیراندا دەخرێنە بەردەم هاوڵاتیان، بەمەبەستی کارئاسانیکردنی هاتوچۆ لەنێوان هەرێمەکانی ئیتاڵیادا."

وتیشی،" پێشبینی دەکرێت لەدوای کۆتاییهاتنی قەیرانی کۆرۆنا، قەیرانی ئابوری ئیتاڵیا و سەرجەم وڵاتانی جیهان بگرێتەوە."

ئەمەش لەکاتێکدا کە ئیتاڵیا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین رێژەی توشبووانی کۆرۆنای نوێی تێدا تۆمارکراوە، بەجۆرێک ژمارەی توشبووان ٢٢٧ هەزار و ٣٦٠ کەسی تێپەڕاندووە کە لەنێوانیاندا ٣٢ هەزار و ٣٣٠ کەس گیانیلەدەستداوە.