سەردێڕ:

پنتاگۆن دەستگیرکردنی کاندیدی جێنشینی ئەبوبەکر بەغدادی رەتکردەوە

فۆتۆ: 
2020-05-21

2528 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەستگیرکردنی عەبدولناسر قەرداش، کاندیدی جێنشینی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی پێشووی داعشی رەتکردەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە سکای نیوزی راگەیاند، ئەو بڵاوکراوانەی دەربارەی دەستگیرکردنی قەرداش لەئارادان دوورن لەراستیەوە و دەستگیرنەکراوە.

شەوی رابردوو، هەواڵگریی عێراق رایگەیاند، هەریەک لە تەها بەکر غەسانی سەرۆکی هێزەچەکدارەکانی داعش و عەبدولناسر قەرداشیان دەستگیرکردووە.

هەواڵگریی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، قەرداش لە ماوەی سەرکردایەتی زەرقاویدا لە پۆستەکانی سەرۆکایەتی ناو رێکخراوەکەدا رۆڵیگێڕاوە، لە ماوەی سەرکردایەتی بەغدادیشدا وەک سەرۆکی لیژنەی کۆمسیۆن کاریکردووە.