سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا

فۆتۆ: 
2020-05-21

22773 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و ٧٣٦دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٥ دۆلار و ٨٢ سەنتە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٥ هەزار و ٨١٥ دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٥٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٩٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣١٦ ھەزار دینارە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە دوای ساڵی ٢٠١٢ەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە.