سەردێڕ:

فەڕەنسا.. بازرگانێک پێشنیازی فرۆشتنی تابلۆی مۆنۆلیزا بە نرخی "خەیاڵی" دەکات

فۆتۆ: 
2020-05-21

6098 جار خوێندراوەتەوە

بازرگانێکی فەڕەنسا پێشنیازی فرۆشتنی تابلۆی مۆنالیزای بۆ حکومەتی فەڕەنسا کردووە بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دووچاری وڵاتەکەیان بووەتەوە.

ستیفان دیستێنگوین، بازرگان و دامەزرێنەری ئاژانسی فابرنۆڤڵ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی ئۆزبێک ئاند ریکا ماگەزین ڕایگەیاند،" پێشنیازی فرۆشتنی تابلۆی مۆنالیزای کردووە کە یەکێکە لە کارە بەناوبانگەکانی لیۆناردۆ داڤێنچی هونەرمەندی ئیتاڵیا و بە یەکێک لە گرانترین کارە هونەرییەکان دادەنرێت لە جیهاندا".

ئاماژەی بەوەشکردووە،"پێشنیازى کردووە بە فرۆشتنی تابلۆکە کردووە بە بڕی ٥٠ ملیار یۆرۆ بەلایەنیکەمەوە، هەروەکچۆن داوای لە هاوڵاتیانی فەڕەنساش کردووە بە فرۆشتنی شتومەکە گرانبەهاکانیان بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی ئەو قەیرانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە وڵاتەکەیان دروستیکردووە".

دەشڵێت،" ڕۆژانە بە ملیارەها یۆرۆ زیان بەر وڵاتەکەمان دەکەوێت بەهۆی ئەم قەیرانەوە بۆیە پێویستە دەستبەرداری بەشێک لە سەرمایەکانمان ببین لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئەمەش لەرڕێگای فرۆشتنی کۆمەڵێک شتومەکی گرانبەها بەومەرجەی کەمترین زیان بە داهاتووی وڵاتەکەمان بگەیەنێت".

تابلۆی مۆنالیزا لەنێوان ساڵەکانی ١٥٠٣ بۆ ١٥١٩ لەلایەن لیۆناردۆ داڤێنچی هونەرمەند و وێنەکێشی ئیتاڵی کێشراوە و لە ئێستاشدا لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس نمایشکراوە.