سەردێڕ:

سبەینێ ئەوقافی هەرێم یەکەم رۆژی جەژن دیاری دەکات

فۆتۆ: 
2020-05-21

263035 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی باڵای بینینی مانگ ڕایگەیاند، بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان ئێوارەی رۆژی ھەینی٢٢ى ئایار، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە.

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، "ئێوارەی رۆژی ھەینی٢٢ى ئایارى ٢٠٢٠، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکانی ھەرێم بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژى جەژنى مانگى ڕەمەزان کۆدەبێتەوە."

ئاماژەبەوەشکراوە، "داوا لەھاوڵاتیان دەکەین، ھەرکەسێک بە بەڵگەی شەرعی مانگی بینی بەزوترین کات یەکەی کارگێری سنورەکەی ئاگاداربکاتەوە."

پێشتر سادق عەتیە پێشبینیکارى پێشکەوتووی عێراق لە ١٧ى ئەم مانگە ڕایگەیاند، لە رۆژی هەینی ٢٢ی ئەم مانگەدا، ناتوانرێت مانگ بە چاو ببینرێت و لەو حاڵەتەشدا، رۆژی شەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و یەکشەممەش، یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.