سەردێڕ:

کەشناسى: تۆز و خۆڵ دەبارێت

فۆتۆ: 
2020-05-21

19973 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەش کەمێک تۆز و خۆڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٩ پلە و نزمترین ٢٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٦ بە ٢٣ و دهۆک ٣٧ بە ٢٣ و کەرکوک ٤٣ بە ٢١ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٩ پلە و نزمترین ٢٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٥ بە ٢٢ پلە، دهۆک ٣٧ بە ٢١ کەرکوکیش ٤٢ بە ٢٣ پلە دەبێت.