سەردێڕ:

تەرمی چوار منداڵەكەی داقوق دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-05-21

6005 جار خوێندراوەتەوە

 وتەبێژی بەرگری شارستانی كەركوك ڕایگەیاند،" پاش گەڕان و پشکنینێکى زۆر توانرا ئەمڕۆ تەرمى ئەو چوار منداڵە بدۆزرێتەوە کە دوێنى کەوتنە ناو ئاوى داقوق."

ئەمڕۆ پێنجشەممە، قەیس عەبدولڕەزاق وتەبێژی بەرگری شارستانی كەركوك بە ئێن ئاڕ تى  ڕایگەیاند،" لە پاش گەڕان و پشکنینى زۆر لە لایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانى بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو چوار منداڵە دۆزرایەوە کە لە بەڕوداوێکی هاتوچۆ کەوتبونە ناو پڕۆژەی ئاوی داقوقەوە."

وتیشى،" بڕیارە تەرمەکان ڕادەستى کەسوکارییان بکرێنەوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، لە سنوری کەرکوک شەش سەرنشین بە ئۆتۆمبیلەکەیانەوە کەوتنە ئاوێکەوە و لەو رووداوەدا چوار منداڵ بێسەروشوێن بوون.