سەردێڕ:

سۆران.. گەنجێک لە ئاوی چامەدا خنکا

فۆتۆ: 
2020-05-21

3682 جار خوێندراوەتەوە

 بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ئاوی چامەی سەر بە شارەدێی شێروان، گەنجێک خنکا و لە ئێستاشدا گەڕان بە دوای لاشەکەیدا بەردەوامە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کاروان میراودەلی بەرپرسی هۆبەی هونەری بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، "سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٣٠ ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی خنکانی گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ، کە خەڵکی گوندێکی سەر بە شارەدێی پیرانە، لە ناوی ئاوی چامەدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستاشدا گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا لە ڕێگای تیمەکانەوە بەردەوامە".

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ، لەسەر رێگای کەرکوک - داقوق، ئۆتۆمبێلێک بە شەش سەر نشینەوە کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی داقوقەوە و چوار سەرنشینیان کە منداڵەکانن بێسەروشوێنن.