فۆتۆ:
2020-05-20
8472 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای تەندروستی پێشمەرگە ڕایگەیاند، سەرجەمی پشکنینەکانی ئەمڕۆی کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش نێگەتیڤ بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، لە کۆى ٩٦ پشکنینی کۆرۆنا بۆ پزیشکان و کارمەندانى نەخۆشخانەکە، دەرکەوتووە ئەنجامى سەرجەم پشکنینەکان نێگەتیڤ بوون.
ئاماژەبەوەشکراوە، پشکنینەکان بەردەوام دەبن بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ حاڵەتێک لەناو کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەکەدا.
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، ئەمڕۆ دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەو کە سێ لە کارمەندانى نەخۆشخانەى شۆرش توشى ڤایرۆسى کۆرۆنابوون و بەو هۆیەوە نەخۆشخانەکە کەرەنتینە کراوە.