سەردێڕ:

رۆژنامەیەکی ئەمریکی تەکتیکی نوێی ئێران لە عێراق ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-05-20

9327 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی رایگەیاندووە، ئێران دەستیکردووە بە تاقیکردنەوەی تاکتیکێکی نوێ کە خۆی لە هەنگاونان بۆ دەستپێکی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکادا دەبینێتەوە، دوابەدوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق و هەڵبژاردنی مستەفا کازمی وەک سەرۆکوەزیران.

لەو راپۆرتەدا کە لە ئێوارەی سێشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە هاتووە، ئەم تاکتیکە نوێیە خۆی لەوەدادەبینێتەوە کە ئێران گرژی و ئاڵۆزییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لەناو خاکی عێراق هێوردەکاتەوە، بە شێوەیەک کە یارمەتی سەرۆکوەزیرانی نوێی داوە و فەرمانی بە هاوپەیمانەکانی کردووە لە هێرشە موشەکییەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بووەستن.

لەدرێژەی باسەکەدا هاتووە، ئێران لەدوای ساڵانێک لە سترێسی و ترسی هەڵگیرسانی شەڕ، دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوادا و لە سیاسەتی هەڕەشەکردنەوە بەرەو سیاسەتی هاوکاری سنوردارهەنگاویناوە.

ئاماژەبەوەشکراوە، ئەم هەنگاوەی حکومەتی ئێران بۆ هێورکردنەوەی دۆخی سیاسی لەگەڵ ئەمریکا، لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەکەیە، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوو.

هاوکات، ئەمریکییەکان بەم گۆڕانکارییە لە رەفتاری حکومەتی ئێران بەشێوەیەکی هێمن و ناڕاستەوخۆ قایلبون، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی ئاشکرا رەتیدەکەنەوە هەر گۆڕانیک لە ڕەفتاری ئێراندا روویدابێت.

لەمڕووەشەوە، ئەگەرچی ئەم هەنگاوە بەردەوامیش نەبێت و کۆتایی بە کارە دوژمنکارەکانی نێوانییان نەهێنێت، لانیکەم هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی گرژی پەیوەندییەکانی ئێران و کردنەوەی دەرگاکانی بەڕووی ئەمریکادا.

هاوکات، رۆژنامەکە ئاماژەی بە وتەی کەسایەتییەکی سیاسی عێراق داوە کە نەیویستووە ناوی دەربکەوێت، لەبارەی ئەوەی کە ئێران زیادەڕەویکردووە لە بەکارهێنانی کارتەکانی فشاری خۆی لە وڵاتانی لوبنان و سوریا و پاشانیش لە خۆپیشاندانەکانی وەرزی پاییز، کە ئەمەش بووەهۆی هاڵگیرسانی خۆپیشاندانی شیعەکان دژی بەرپرسانی ئێران دروستبوونی پشێوی لەنێوانیاندا.

وە لەکۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئێران بە هەڵبژاردنی مستەفا کازمی لەلاین ئەمریکاوە قایلنەبووە، بەڵام هانی حزبەکانی ئێرانیشی داوە بە هاوکاریکردنی، هەر ئەمەشە بەپرسانی بیانی بە سەرکەوتن لە قەڵەمیدەدەن.