سەردێڕ:

وێنە.. چاویلکەی منداڵیکی ئاوارەی یەمەنی بە زیاتر لە سێ هەزار دۆلار فرۆشرا

فۆتۆ: 
2020-05-20

8793 جار خوێندراوەتەوە

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا چاویلکەی منداڵێکی ئاوارەی یەمەنی کە لە ماددەی کانزایی دروستکرابوو، بە بڕی سێ هەزار و ٨٠٠ دۆلار فرۆشرا.

عەبدوڵا جەرادی وێنەگری رۆژنامەوانی یەمەن، لە هەژماری فەرمی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەوەی خستووەتەڕوو، "لە پارێزگای مەئرەب لە باشوری یەمەن، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، کە ماوەی ٢٤ کاتژمێری خایاند، چاویلکەیەکی کانزایی کە لەلایەن محەمەد منداڵێکی ئاوارەی یەمەنەوە دروستکرابوو، بە بڕی سێ هەزار و ٨٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ئوسامە قوسەیبی، بەڕێوەبەری پڕۆژەی هەڵگرتنەوەی مینی یەمەن فرۆشرا."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "محەمەد یەکێکە لەو منداڵانەی بەهۆی جەنگەوە ئاوارەبووە و ئێمەش لە بەردەم هاوڕێکانیدا لەگەڵ چاویلکە کانزاییەکەیدا کە بەنرخترین شتی ژیانیەتی وێنەمانگرت، پاشان بەو بڕە پارەیەی چاویلکەکەی پێفرۆشرا بڕیارماندا پۆشاکی جەژن بۆ تەواوی منداڵانی ناو خێمەکەیان دابینبکەین."

لە لێدوانێکدا بۆ سکای نیوز ئوسامە دەڵێت، "بە ناوی پرۆژەی مرۆییەوە لە زیادکردنی چاویلکەکەی محەمەددا بەشداریم کرد و ئامانجیش لەم زیادکردنە مرۆییەدا ئەوەبوو، کە ببێتە دەرگایەکی هیوا و بەخشینی مرۆیی لەنێوان یەمەنییەکاندا."

عەبدوڵا جەرادی، هەژمارێکی بانکی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە، کە خێرخوازان دەتوانن لەرێگایەوە هاوکارییەکانیان بگەیەننە منداڵانی ئاوارە لە سەرجەم شارەکانی یەمەنەوە.

النظارات السلكية على وجه الطفل محمد