سەردێڕ:

عێراق.. ٩٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-20

1453 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ گیانلەدەستدان و ٧٢ چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٦١ لە بەغدا، ٢٤ لە بەسڕە، دوو لە نەجەف، سێ لە زیقار، دوو لە واست، یەک لە کەربەلا، یەک لە کەرکوک، یەک لە بابل، یەک لە سەڵاحەدین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سێ کەس بە نەخۆشییەکە لە بەغدا گیانیانلەدەستداوە".

باس لەوەشکراوە، "٧٢ کەسی دیکە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٣٦ لە بەغدا، ٦ لە بەسڕە، ١٧ لە كەربەلا، ٨ لە میسان، ٥ لە کەرکوک".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا سێ هەزار و ٧٢٤ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٣٤ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو هەزار و ٤٣٨ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.