سەردێڕ:

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-05-20

38848 جار خوێندراوەتەوە

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی جەژنەوە قەدەغەی هاتوچۆى تەواو بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر لە پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات بە سەرجەم قەزا و ناحیەکانییەوە و سەرجەم مارکێت و نانەواخانەکانیش دادەخرێن.

دەقی بڕیارەکان:

١- ڕاگرتن و قەدەغەکردنی هاتوچۆ بەشێوەیەکی تەواو لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهەموو قەزا و ناحییەکانەوە بۆ ماوەی (٧٢) کاتژمێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

٢- داخستنی گشت مۆڵ و مارکێت و نانەواخانە و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاوڵاتیان ڕێگە پێدراوبوون، جگە لەدەرمانخانەی ئێشکگر کراوە دەبن.

٣- داخستنی سەرجەم ته‌كییه‌ و خانەقا و شوێنە ئاینیەکان.

٤- هه‌موو جۆرە دانیشتن و گردبوونەوەیەک و پرسەدانان و سەردانی کردنی خاوەن پرسەیەک و قەرەباڵغییەک قەدەغەیە.

٥- داخستنی سەرجەم پارک و باخچە و شوێنە گەشتیارییەکان.

٦- ڕێگە دەدرێت بەهاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و ئەمبولانس و ئەوانەی لەئەرکی فەرمیدان.

ڕۆژى ١٨ ى ئەم مانگە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆکاندا جێبەجێدەکرێت.