سەردێڕ:

فەڵەستین سەرجەم رێککەوتنەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا هەڵدەوەشێنێتەوە

فۆتۆ: 
2020-05-20

2737 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فەڵەستين ڕايگەياند، سەرجەم ڕێککەوتنەکانيان لەگەڵ ئيسرائيل و ئەمريکا هەڵدەوەشێننەوە.

مەحموود عەباس سەرۆکی فەلەستین رایگەیاند، دەوڵەتی فەڵەستین چيتر پابەندی رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی نابێت کە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا واژۆی کردوون، لە ناویشياندا رێککەوتنە ئەمنییەکانيش دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ئیسرائیل لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دان بە  داگیرکردنی خاکی فەڵەستیندا بنێت، دەشڵێت، ئیدارەی ئەمریکا بە بەرپرس دەزانێت بەرامبەر بە سەرکوتکارییەکانی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەڵەستین.

ئەم هەنگاوەی فەڵەستین وەک کاردانەوەیەکە بۆ پلانەکەی ئیسرائیل بۆ پێکەوەلکاندنی کەرتی خۆرئاوا بە وڵاتەکەیەوە، ئەمەش بە پشتیوانی ئەمریکا.

يەکەمين ڕێککەوتن لەسەر کێشەی ئيسرائيل لە ساڵی ١٩٧٨ لە نێوان ميسر و ئيسرائيل کراوە و لەدوای ئەوەش چەندين ڕێککەوتنی تر واژۆکراوە.