سەردێڕ:

کەنەدا.. لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا مێردمنداڵێکی کورد گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-05-20

6656 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە وڵاتی کەنەدا، سێ ئەندامی خێزانێکی کوردی خەڵکی سلێمانی برینداربوون و دوای دوو رۆژ لە رووداوەکە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی کوردستان، تەرمی مێردمنداڵێکی ئەو خێزانە لەژێر داروپەردوی خانووەکەدا دەرهێنرا.

پۆلیسی هەرێمی یۆرکی وڵاتی کەنەدا رایگەیاند، بە هۆکارێکی نادیار، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ئاگر لە یەکێک لە ماڵەکانی ئەو ناوچەیەدا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە ماڵێک بە تەواوی رووخاوە دوای رووداوەکە هەریەک لە ژیر حەمیدی شەش ساڵان و ئەحمەد حەمیدی ١٤ ساڵان و چیا حەمیدی دایکیان کە تەمەنی ٤١ سەڵە، رەوانەی نەخۆشخانەی ناوچەکە کراون، گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئاران حامیدی ١٢ ساڵان دەستیپێکردووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ژێر داروپەردوی ماڵەکەدا دەرهێناوە.

هاوکات، پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتی رووداوەکەدا تاهیر حەمید باوکی منداڵەکان لە ماڵەوە نەبووە بۆیە لە رووداوەکەدا سەلامەت بووە و تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکەش دیارنییە بەهۆی تەقینی غازەوە بووە یان چ هۆکارێکی دیکە بووە.

بەشدار عەلی، کوردێکی دانیشتووی کەنەدا و ناسراوی ئەو خێزانە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری درەنگ دەرهێنانی تەرمی ئەو مێردمنداڵە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە ژێرخانی ماڵەکەدا بووە و بۆ دەرهێنانیشی شارەوانی ئەو ناوچەیە ناچاربوون ماڵی دراوسێکانیان بڕوخێنن.

وێنە.. ئاران حەمید، ئەو مێرمنداڵەی لە رووداوەکەدا گیانیلەدەستدا

 

لەلایەکی دیکەوە، شایەتحاڵانی رووداوەکە بە میدیاکانی کەنەدایان راگەیاندووە، گوێبیستنی دەنگی تەقینەوەیەکی گەورەبوون لە یەکێک لە ماڵەکانی ئەو ناوچەیەدا.

Crews recover body while searching for child at Markham home ...