سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد

فۆتۆ: 
2020-05-20

37881 جار خوێندراوەتەوە

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٣٤ دۆلار و ٩٨ سەنت و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٣٢ دۆلار و ١٨ سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٢٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات، لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.