سەردێڕ:

سوید.. هاوڵاتییەکی دیکەی کورد بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-05-20

10337 جار خوێندراوەتەوە

کوردێکی دیکەی دانیشتووی وڵاتی سوید بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەو پیاوە کوردە ناوی فاروق مەلا محەمەد کۆییە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە.

فاروق مەلا محەمەد کۆیی، خاڵی هونەرمەند دانا عەبدولجەبارە و ئەمڕۆ لە وڵاتی سوید بەهۆی توشبوونی بە پەتای کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە.

بەپێی زانیارییە نافەڕمییەکانیش، زیاتر لە ١٠ کوردی دانیشتووی سوید بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.