سەردێڕ:

کازمی: موچەی ئەم مانگە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-05-19

60015 جار خوێندراوەتەوە

مستەفا کازمی بڕیاریدا، موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق بەبێ لێبڕین و پاشەکەوتکردن دابەشبکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق رایگەیاند، موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی عێراق بەبێ لێبڕین و پاشەکەوتکردن، هەروەکو مانگەکانی رابردوو، دابەشدەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە ماڵپەڕی بەغداد یەومی راگەیاندووە، ئەگەری هەیە موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی ئەو وڵاتە لە پێش جەژندا دابەشبکرێت.

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، دەنگۆی لێبڕین و پاشەکەوتکردنی بەشێک لە دەرماڵەی موچەی فەرمانبەرانی عێراق هەبوو، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق رایگەیاند، هەوڵدەدات دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دروستنەکات.